هه‌ندێ سه‌ر لێ شێواوان هه‌ميشه هيوايه‌تيان پشتگيرى كردنى هه‌ر بڕيارێكه ده‌سه‌ڵاتداران له دژى ئيسلام ده‌رى بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ميانه‌ڕه‌وى ئيسلام و لێبورده‌يى دينه‌كه‌يان نيشان بده‌ن به‌رانبه‌ر كوفروبێ باوه‌ڕى، له‌م باره‌شه‌وه ئايه‌تى :(فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ) به به‌ڵگه ئه‌هێننه‌وه.
له‌م ڕۆژانه (الباجي قائد السبسي) كه تاغوتێكى تونسى يه و‌سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته‌يه، له يادى جه‌ژنى نه‌ته‌وه‌يى ئافره‌تاندا له تونس و له وتارێكيدا داواى كردووه ياساى ژماره حه‌فتاو سێ له ده‌ستوردا بگۆڕدرێت ولاببرێت، كه به پێى شه‌ريعه‌تى ئيسلام ڕێگه له ئافره‌تى موسوڵمان ده‌گرێت شوو به كه‌سى بێ باوه‌ڕو غه‌يرى موسوڵمان بكات، هه‌روه‌ها داواى يه‌كسانكردنى ته‌واوى ئافره‌تانى له‌گه‌ڵ پياواندا كردووه له هه‌موو شتێك‌دا ته‌نانه‌ت له ميراتيشدا! ئه‌مه‌ش له ڕاستيدا بڕياريكى سه‌ير نييه له دوژمنێكى سه‌رسه‌ختى ئيسلام كه شاگردى بورقێبه‌يه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه لاى زۆرێك سه‌يره و لاى من هيچ سه‌ير نييه ئه‌وه‌يه، خێرا و بێ دواكه‌وتن (عبدالفتاح مۆرۆ) ى گومڕا كه جێگرى سه‌رۆكى حيزبى نه‌هزه‌ى تونسييه كه به خۆيان ده‌ڵێن حيزبێكى ئيسلامى وپشتگيرى خۆى به ڕاشكاوانه وبه‌شێوه‌يه‌كى فه‌رمى بۆ بڕياره كه ى (الباجي قائد السبسي) نيشاندا ووتى ئافره‌ت ئه‌و مافه‌ى هه‌يه سه‌رپشكه له‌وه‌ى به‌هه‌ركێ شوو بكات و خۆى ئه‌زانێت كه له ئيسلام‌دا حوكمى ئه‌و كاره چييه بۆيه ئازاده كه گوێڕايه‌ڵى ئايه‌ته‌كه يان حوكمى ئيسلام ببێت يا نا.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدايه له ئيسلام‌دا شووكردنى ئافره‌تى موسوڵمان به غه‌يرى موسوڵمان به ده‌قى قورئان حه‌رام كراوه له ئايه‌تى: وَلَا تُنْكِحُوا الْمُشْرِكِينَ حَتَّى يُؤْمِنُوا وَلَعَبْدٌ مُؤْمِنٌ خَيْرٌ مِنْ مُشْرِكٍ وَلَوْ أَعْجَبَكُمْ أُولَئِكَ يَدْعُونَ إِلَى النَّارِ وَاللَّهُ يَدْعُو إِلَى الْجَنَّةِ وَالْمَغْفِرَةِ بِإِذْنِهِ وَيُبَيِّنُ آَيَاتِهِ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ {البقرة: 221} هه‌روه‌ها له ئابه‌تى: فَإِنْ عَلِمْتُمُوهُنَّ مُؤْمِنَاتٍ فَلَا تَرْجِعُوهُنَّ إِلَى الْكُفَّارِ لَا هُنَّ حِلٌّ لَهُمْ وَلَا هُمْ يَحِلُّونَ لَهُنَّ {الممتحنة: 10}. هه روه ها وه كو زانايان فه رموويانه: معلوم من الدين بالضرورة.
به‌ڵام ئه‌وان بۆ ئه‌م جۆره باسانه زۆر جار ئايه‌تى:( فمن شا‌ء فليؤمن ومن شا‌ء فليكفر) ئه‌كه‌نه به‌ڵگه، يان ئايه‌تى لا (اكراه في الدين)، كه هه‌ردوكيان واتاكانيان لاى گومڕاكان شێوێندراون و گۆڕدراون.به‌ڵام با بزانين واتاى ئه‌م ئايه‌ته له لاى موفه‌سيره‌كان چييه.
ڕواڵه‌تى مه‌عناى ئايه‌ته‌كه ئه‌وه‌يه: هه‌ركێ ئاره‌زووى خۆيه‌تى،ئيمان و موسوڵمانبوونى پێ باشه با ئيمان بهێنێت، ئه‌گه‌ريش كوفر وبێ باوه‌ڕيشى پێ باشه با كافر بێت! به‌ڵام له ڕاستيدا ئه‌م ئايه‌ته به پێى زمانى عه‌ره‌بى كه قورئان خۆى به‌و زمانه دابه‌زيوه به واتاى هه‌ڕه‌شه دێت نه‌ك سه‌رپشك كردن!
ته‌نانه‌ت له زمانى كورديشدا سه‌رپشككردن هه‌ر يه‌كيك له واتاكانى هه‌ڕه‌شه‌و ترساندنه، بۆ نمونه كه‌سێك كارێكى خراپ ئه‌نجام ئه‌دات ، يا مناڵه‌كه‌ى سه‌عى ناكات باوكه‌كه پێى ئه‌ڵێت: ئاره‌زووى خۆته، ئه‌گه‌ر پێت خۆش بوو سه‌عى بكه با دربچيت ، ئه‌گه‌ريش ئاره‌زووت لێ نه‌بوو سه‌عى مه‌كه‌و بۆ خۆت يارى بكه، به‌ڵام ئه‌و كاته حاڵى خۆت ئه‌بينيت!
ته‌نها بۆ نموونه وته‌ى ئه‌م زانا‌و موفه‌سيرانه‌تان بۆ ده‌خه‌مه ڕوو:
(ابن جرير الطبري)فه‌رموويه‌تى: ئه‌گه‌ر حه‌ز ئه‌كه‌ن ئيمان بهێنن و، ئه‌گه‌ريش حه‌ز ئه‌كه‌ن كوفر بكه‌ن، چونكه ئێوه ئه‌گه‌ر كوفرتان كرد ئه‌وا خوا له‌سه‌ر ئه‌و كوفره‌تان ئاگرێكى بۆ ئاماده كردوون كه بڵێسه‌كه‌ى گه‌مارۆتان ده‌دات، ئه‌گه‌ريش باوه‌ڕتان پێ هێنا وگوێرايه‌ڵى فه‌رمانه‌كانى بوون، ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره بۆ گوێڕايه‌ڵان ئاماده‌ى كردووه بۆ ئێوه ده‌بێت.
(البغوي) له ته‌فسيرى ئايه‌تى: (فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ) فه‌رموويه‌تى:(هذا على طريق التهديد والوعيد )واته: ئه‌و ئايه‌ته مه‌به‌ست له‌واتاكه‌ى هه‌ڕه‌شه‌و ترساندنه!
(ابن كثير) له ته‌فسيرى هه‌مان ئايه‌تدا فه‌رموويه‌تى:(هذا من باب التهديد والوعيد الشديد).واته:مه‌به‌ست له‌م ئايه‌ته هه‌ڕه‌شه‌و ترساندنه نه‌ك سه‌رپشك كردن.
(الماورديّ) له‌سه‌ر هه‌مان ئايه‌ت فه‌رموويه‌تى: (هذا وإن كان خارجاً مخرج التخيير؛ فهو على وجه التهديد والوعيد ) (النكت والعيون: 3/303).واته: ئه‌گه‌ر چى ڕواڵه‌تى ئايه‌ته‌كه‌ى وه‌كو سه‌رپشك كردن دێته پێش چاو به‌ڵام مه‌به‌ستى له‌هه‌ڕه‌شه‌يه.
(الشنقيطيّ) ش فه‌رموويه‌تى : ظاهر هذه الآية الكريمة بحسب الوضع اللغوي ـ التخيير بين الكفر والإيمان ـ ولكن المراد من الآية الكريمة ليس هو التخيير، وإنما المراد بها التهديد والتخويف.واته: به ڕواڵه‌تى ئايه‌ته‌كه بێت كه‌سه‌كان سه‌رپشكن له نێوان كوفروئيماندا، به‌ڵام مه‌به‌ستى ئايه‌ته‌كه ئه‌وه نييه، به‌ڵكه مه‌به‌ستى ئايه‌ته‌كه هه‌ڕه‌شه‌و ترساندنه.
(عبدالرحمن السعدي) به هه‌مان شێوه له (تيسير الكريم الرحمن: ص475) بڕيارى له‌سه‌ر ئه‌وه‌يه كه واتاكه‌ى ترساندنه نه‌ك سه‌رپشككردنى خه‌ڵكى له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى كارى خراپه.
به قسه‌ى گومڕاكان بێت – كه يه‌كێك له‌وانه عبدالفتاح مۆرۆيه و مێژوويه‌كى له ناشيرينكردنى دينى خوا هه‌يه – به پێى ئايه‌ته‌كه به تاوانكاران وداوێن پيسان بڵێين: ئێوه ئازادن ئاره‌ق ئه‌خۆنه‌وه زينا ولواط ئه‌كه‌ن هه‌رچى ئه‌كه‌ن مافى خۆتانه، ئێمه‌يش پشتگيريتان ئه‌كه‌ين وه‌كو ياساو دوستور. له‌م به‌شه‌ى نووسينه‌كه‌م ته‌نها به وردى گرنگيم به به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى مۆرۆ كرد له مه‌سه‌له‌ى هاوسه‌رگيرى ئافره‌تى موسوڵمان له گه‌ل پياوى غه‌يره موسوڵمان ئه‌گينا قسه‌كانى تر‌ى الباجي السبسي هه‌مووى به پێى حوكمه جێگيره‌كانى ئيسلام ڕه‌تده‌كرێته‌وه، شايانى باسيشه ناڕه‌زاييه‌كى زۆر له لايه‌ن موسوڵمانانى ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بييه‌كان و جيهان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه درووست بوو، ته‌نانه‌ت ئه‌زهه‌ريش هه‌ڵوێستى توندى نواند، له‌وانه‌يه ته‌نها له كوردستان كه‌س خۆى به خاوه‌نى ئه‌م پرسه نه‌كردبێت و دڵنياشم عبدالفتاح مۆرۆ سه‌د هه‌ڵوێستى تر‌ى واى هه‌بێت له لاى موريده‌كانى له كوردستان به‌ڕێزتر ئه‌بێت! خواى گه‌وره فه‌رموويه‌تى:(وَكَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ الْآيَاتِ وَلِتَسْتَبِينَ سَبِيلُ الْمُجْرِمِينَ).
إحسان برهان الدين
2017-8-18 سلێمانى