زۆرن ئه‌وانه‌ى به ناو ئيسلامه‌وه به زمانى حاڵ ده‌ڵێن ئه‌م دينه وه‌كوخۆى و له‌سه‌ر شێوازه كۆنه‌كه‌ى بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه شياو نييه و پێويستى به ده‌ستكارى و گونجاندنه له گه‌ل ئه‌م سه‌رده‌مه‌ى خۆماندا، يه‌كێك له‌وانه‌ى كه به‌ربه‌سته‌كانى شه‌رمى له‌و باره‌وه به‌زاندووه‌و نموونه‌يه‌كى ناشيرينه بۆ موسوڵمانان وبۆ زاناى ئيسلامى كه‌سايه‌تى تونسى به‌ناو بانگ (عبد الفتاح مۆرۆ) يه.
ئه‌م كه‌سايه‌تييه جێگرى را‌شد الغنوشي سه‌رۆكى حيزبى نه‌هزه‌ى تونسييه، ساڵانێكه سه‌رقاڵى كارى سياسى ئيسلامييه و خۆى له بنچينه‌دا كۆلێژى حقوق ى ته‌واو كردووه‌و بۆ ماوه‌يه‌ك دادوه‌ر بووه‌و دوايى پارێزه‌ر بووه‌و دواجار له‌گه‌ڵ را‌شد غنوشي خه‌ريكى كارى ئيسلامى بوونه له تونس و شوێن په‌نجه‌شيان له بانگه‌وازى ئيسلاميدا دياره له‌و وڵاته، به‌ڵام به شێوازێكى جياوازو مۆدێرن.
عبد الفتاح مۆرۆ ڕێڕه‌وێكى زۆر شلى له دينداريدا هه‌يه و وا ده‌رده‌كه‌وێت باوه‌ڕى به ئيسلامێكى سه‌رده‌ميانه‌ى تا ڕاده‌يه‌ك جياواز هه‌يه له گه‌ل ئه‌وه‌ى له قورئان و سوننه‌تدا هاتووه، هۆكارى ئه‌وه‌ش له‌وانه‌يه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له تونس ژياوه و حوكمى بورقێبه و ده‌سه‌ڵاته بێ دينه‌كه‌ى فشارێكى زۆر گه‌وره‌ى له سه‌ر موسوڵمانانى ئه‌ووڵاته درووستكردبوو، بۆيه مۆرۆ و حيزبه‌كه‌ى مۆدێلێكى زۆر شلڕه‌ويان له دينداريدا به‌رپا كرد كه موغازه‌له‌ى شه‌قامى عه‌لمانى تونس و سيستمى عه‌لمانى له جيهاندا به شێوه‌يه‌كى گشتى پێوه‌دياره وهاوكات هه‌وڵيش ده‌ده‌ن بۆ ڕازيكردن و سه‌رنج ڕاكێشانى كۆمه‌ڵگاى ڕۆژئايى، من لێره ته‌نها هه‌ندێ نموونه له‌سه‌ر قسه‌كانم ده‌خه‌مه ڕوو و، مه‌به‌ستم نييه باسى بزوتنه‌وه‌ى نه‌هزه و غه‌نووشى بكه‌م ،چونكه باسه‌كه به‌وشێوه فراوان ئه‌بێته‌وه:
– عبد الفتاح مورو له چه‌ندين بۆنه‌و له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر و ڕاگه‌ياندنه‌كاندا ده‌ڵێت ئێمه هيچ مه‌به‌ستمان نييه شه‌ريعه‌تى ئيسلام له تونس به‌رپا بكه‌يت ، به‌ڵكو ته‌نها ده‌مانه‌وێت برايه‌تى ويه‌كسانى و دادگه‌رى به‌رقه‌رار بێت له تونس. هه‌ر ئه‌وه‌ش نييه ئه‌و پرسه ڕه‌تبكاته‌وه، به‌ڵكو به توڕه‌يى و به كاردانه‌وه‌ى توند گاڵته‌شى پي ده‌كات و سووكايه‌تى به عه‌قڵى ئه‌وانه‌ش ده‌كات كه باوه‌ڕيان وايه شه‌ريعه‌تى ئيسلام جێبه‌جێ بكه‌ن، گرته‌شى له يوتيوب له‌و باره‌وه زۆره.
– زۆر به گله‌ييه له موسوڵمانانى ئه‌م سرده‌مه‌و و به‌رده‌وام سه‌ركۆنه‌يان ده‌كات و به دواكه‌وتوو ناويان ده‌بات و داوايان لێ ده‌كات بگه‌نه كاروانى پێشكه‌وتنى شارستانيدا و، هاوكات زۆر سه‌رسامه به ڕۆژئاوا‌و ئه‌وه‌نده باسى پێشكه‌وتن و باشييه‌كان ده‌كات كه‌متر به‌لاى خرپييه‌كانيانه‌وه ده‌چێت.
– له چه‌ندين چاو پێكه‌وتندا به شانازييه‌وه باسى كچه‌كه‌ى خۆى ده‌كات كه ئاماده نييه هيچ فشارێكى لێ بكات بو پابه‌ند بوون به حيجاب و ئه‌و سه‌ربه‌سته پۆشاكى ئيسلامى بپۆشێت يان هه‌روا به‌سه‌ر ڕووتى و سفورى بمێنێته‌وه، كچه‌كه‌شى له چه‌ندين چاوپێكه‌وتنى ته‌له‌فزيۆنيدا باس له باوكى ده‌كات كه وا په‌روه‌رده‌ى كردوون ئازاد بن ، چۆن پێيان خۆشه به‌و شێوه ژيانى خۆيان به‌سه‌ر به‌رن، كچه‌كه‌ى كه باس له ميهره‌بانى و ديموكراسيه‌تى باوكى ده‌كات به (بابى) ناوى ده‌بات.ئه‌وه‌ش له يوتيوب تۆماركراوه.
– كێشه‌ى نييه له‌وه‌ى له چه‌ندين چاپێكه‌وتنيدا له ڕاگه‌ياندنه‌كان بڵێت: ” الاسلام هو الحل شعار فارغ” واته: ئيسلام چاره‌سه‌ره دروشمێكى به‌تاڵه، شه‌رح و ته‌نزيريشى له‌و باره‌وه زۆره.
– به‌رده‌وام به‌شداريكردنى هه‌يه له كه‌ناڵه‌كانى تونس و كه‌نالى ترله گه‌ل ئافره‌تى نيمچه ڕووت و له ئاهه‌نگى هاوسه‌رگيرى جياوازدا و له هه‌دێ بۆنه‌دا كه هيچ سنورێكى ئيسلامى تێدا ڕه‌چاو ناكرێت ب، جاروبار سه‌ردانى هه‌ندێ ده‌زگاو شوێنى جوله‌كه ده‌كات له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان وينه‌ى زۆرى هه‌يه له‌گه‌ڵ ئافره‌تى جوله‌كه خه‌ريكى شيرينى خواردنه‌و ، به‌ڵكو له گرته‌ى وا ده‌بينرێت مايه‌ى سه‌رسوڕمانه چۆن كه‌سايه‌تييه‌كى ئيسلامى و وتاربێژێكى قسه‌زان له ڕووى ديت له‌و جۆره گرتانه ده‌ركه‌وێت.
– به‌رگرييه‌كه‌ى له ديموكراسيه‌ت – به ڕاى من – له به‌رگرى عه‌لمانييه‌كان گه‌رمترودڵسۆزانه‌تره، له‌و باره‌وه هه‌ست به هيچ كێشه‌يه‌ك ناكات و ئه‌ڵێ خۆ ديموكراسيه‌ت دين نييه ته‌نها ئالييه‌تێكه و به‌وه ڕێگه‌ى داوه‌ته خۆى بووه‌ته پارێزه‌رێكى پشوو درێژ له‌به‌رگريكرن له‌و سيستمه‌ى كه جێگاى ئيسلامى تێدا نابێته‌وه وه‌كو خۆى.
– به‌م دواييه و له‌سه‌ره‌تاى مانگى ڕه‌مه‌زاندا به‌و ته‌مه‌نه‌وبه ڕيشى سپى كه له ديكبووى ساڵى 1948 ه، په‌رده‌ى شه‌رمى به‌ته‌واوه‌تى لابرد‌و به‌شدارى له‌به‌رنامه‌يه‌كى ته‌له‌فزيونيدا كرد به ناوى ( مهما صار) واته: هه‌رچى ئه‌بێت با ببێت! كه به ناشيرينترين شيوه ده‌ركه‌وت و خۆى كردبوو به گاڵته‌جاڕى كۆمه‌ڵه كه‌سێكى بێ ڕه‌وشت له ژن و پياو ، چاويان به په‌ڕۆيه‌ك به‌ستبوويه‌وه‌و ، ئينجا به پێى ناوى به‌رنامه‌كه داواى هه‌رچى لێبكرێت ئه‌بێت ڕ‌ازى بێت، بۆيه داواى لێكرا ڕۆڵى ده‌رهێنه‌رێك بگێڕێت و جل و به‌رگێكى حه‌يابه‌ريان له‌به‌رى كرد و قسه‌ى ده‌كرد و ئه‌و چاوپێكه‌وتنه ىبووه مايه‌ى نيگه‌رانى موسوڵمانان و ته‌نانه‌ت لايه‌نگرانى حيزبه‌كه‌شى كه به‌ئاسانى توڕه نابن له كارى ناشه‌رعى چونكه زۆر كراوه‌ن و شه‌رع به‌لايانه‌وه پێناسه‌يه‌كى مۆدێرنى گونجاوى هه‌يه له‌گه‌ل ئه‌م سه‌رده‌مه، له گه‌ل ئه‌وه‌شدا لێى نيگه‌ران بوون وهه‌ستيان به‌شه‌رمه‌زارى ده‌كرد، ئه‌مه‌ش وايكرد دواى ماوه‌يه‌ك له كه‌ناڵى جه‌زيره ده‌ركه‌وێت و وتى له‌وانه‌يه به‌شدارى نه‌كردنم باشتر بووبێت له‌و به‌رنامه ، به‌ڵام هه‌ر سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و باوه‌ڕى وايه بچێته نێو ئه‌و جۆره كه‌س و كۆمه‌ڵانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى (قسه‌ى خێريان) بۆ بكات.
شايانى باسه ئه‌م زاته چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر بانگهێشت كرا بۆ كوردستان وڕێزێكى زۆرى لێگيرا له‌لايه‌ن حيزب و كه‌سايه‌تييه ئيسلامييه‌كانى كوردستان و، وه‌كو پاڵه‌وانێك و زانايه‌كى گه‌وره‌ى ئيسلام پێشوازى لێ كرا.
له بۆنه‌يه‌كى تريشدا له‌م دواييه دووباره بانگهێشت كرايه‌وه بۆ بازنه‌يه‌كى فراوانتر وئه‌مجاره له‌سه‌ر ئاستێكى فراوانتر ڕێزى لێگيرا، به تايبه‌ت كه يه‌ك دوو وشه كوردى قسه‌ى كرد ئه‌و كاره‌ى بووه مايه‌ى خۆشحاڵييه‌كى زۆرى ئاماده‌بوان و دواتريش وتارێكى به هێزى بۆ ئاماده‌بوان دا.
تێبينى/ ئه‌مه‌ى لێره باسم كردووه گوزه‌رێكى خێرايه به‌سه‌ر قسه‌و هه‌ڵوێسته‌كانيدا و له‌مانه خراپترى زۆر هه‌يه و هيچ زێده‌ڕه‌وى تێدا نييه ئه‌گه‌ر بوترێت: شه‌رمه‌زارييه‌كانى پرۆژه‌ى كتێبێكى ته‌واوه.
ئه‌م باسه دواتر وه‌كو پێناسه‌يه‌ك هه‌وڵ ئه‌ده‌م دواى ده‌ستكارى وه‌كو ئه‌ڵقه‌يه‌ك له زنجيره‌ى بيانناسه دايبنه‌م ان شا‌ء الله.
إحسان برهان الدين
2017-7-9 سلێمانى