عه‌لی شه‌ریعه‌تی جیاواز له نووسه‌ران و زانایانی تری شیعه، سه‌یر نییه له كتێبه‌كانیدا ستایشی هه‌ندێ له هاوه‌ڵان یان له زانایانی ئه‌هلی سوننه‌ت به‌رچاو بكه‌وێت،به‌ڵام هه‌میشه هۆكاری تایبه‌تی خۆی هه‌یه و له خۆڕایی نییه، بۆ نموونه شه‌ریعه‌تی زۆر سه‌رسام بووه به (أبو ذر الغفاری) ره‌زای خوای لێبێت و له ته‌مه‌نی بیست ساڵیدا ڕۆمانێكی (عبد الحمید جودة السحار) ده‌رباره‌ی أبو ذر وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی فارسی به ناونیشانی “أبو ذر الغفاري: الاشتراكي المؤمن”. یان “أبو ذر الموحد الاشتراكي” “أبو ذر، خدابرست سوسياليست”.
أبو ذر له دیدی عه‌لی شه‌ریعه‌تییه‌وه سۆشیالیزمێكی فریاگوزار بوو بۆ خه‌لیفه‌كان كه به بۆچوونی شه‌ریعه‌تی ئه‌وان له ڕابواردنه‌كانی دونیادا نگرۆ بووبوون، هه‌ر بۆیه به‌رده‌وام ئه‌وی وه‌كو نموونه‌یه‌كی به‌رز و پێشه‌نگ ته‌ماشا ئه‌كرد ، له دوای مردنی باوكییشی ئه‌م ڕاستییه‌ی دووپات كرده‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌وادارانی شه‌ریعه‌تی له ئێران نازناوی: “أبو ذر إيران الحديثة” یان پێ به‌خشیبوو ، واته: ئه‌بو زه‌ڕڕی ئێرانی نوێ.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-12-27 سلیمانی