عه‌لی شه‌ریعه‌تی له كتێبی التشیع العلوي و التشیع الصفوي لاپه‌ڕه 52 ده‌ڵێت “الفارق الجوهري بين خط علي وخط أبي بكر يتمثل في هذه النقطة؛ مراعاة المصالح أم المبادئ. في منهج أبي بكر لابدّ من إعطاء شي‌ء لعبد الرحمن بن عوف لكبح جماح شغفه العارم بالأموال! وهو بلا شك شخصية ذات نفوذ ومن قبيلة فيها رجال أصحاب وزن وتاريخ من أمثال سعد بن أبي وقاص، لذا يجب العمل على إرضائه لكي لا يتسبب في إيقاع بلبلة ومشاكل…
أما خالد القائد الذي قَتل مالك بن نويرة وضاجع زوجته الفاتنة في نفس الليلة، فلا بدّ أيضاً من كسبه أو تحييده على الأقل، فهو قائد عسكري مرموق ومقاتل بطل، ولا ضرورة لإقامة الحدّ عليه، بل في ذلك خطورة، والفرق كبير جدا بين أن يكون خالد معنا أو أن يكون ضدّنا!”
واته: جیاوازی سه‌ره‌كی له نێوان باڵی عه‌لی و باڵی ئه‌بو به‌كر له‌م خاڵه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه: ڕێزلێنان و ڕه‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی یان بیروباوه‌ڕ و بنه‌ما ؟ به پێی ڕێبازی ئه‌بو به‌كر پێویسته شتێك به عبد الرحمن بن عوف بدرێت به مه‌به‌ستی دامركاندنی حه‌زوئاره‌زووی زۆری عبدالرحمن به سه‌روه‌ت و سامانه‌وه ، بێگومان ئه‌ویش كه‌سایه‌تییه‌كی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌و له هۆزیكه كه‌سانی خاوه‌ن مێژوو وقورسایی تێداه وه‌كو سعد بن أبي وقاص، بۆیه پێویسته ڕازی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی گرفت و بشێوێ درووست نه‌بێت.
سه‌باره‌ت به خالد یش ئه‌و سه‌ركرده‌ی كه مالیكی كوری نوه‌یره‌ی كوشت و له هه‌مان شه‌ودا له گه‌ل ژنه شۆخه‌كه‌ی خه‌وت، ئه‌ویش پێویسته ڕابكێشرێت وببرێته‌وه ، یان هیچ نه‌بێت بێ لایه‌ن بكرێت، چونكه خالید سه‌ركرده‌یه‌كی هه‌ڵكه‌وتوو و پاڵه‌وانه، بۆیه پێویست ناكات سزای حه‌ددی له‌سه‌ر جێبه‌جێبكرێت، به‌ڵكو ئه‌و كاره جێگای مه‌ترسییه‌و، جیاوازییه‌كی گه‌وره‌شه خالید له گه‌ڵمان بیت یان له دژمان بێت.
به‌م شێوه‌ش ده‌بینین شه‌ریعه‌تی هه‌مان بۆچوونی شیعه‌كانی هه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌بوبه‌كر ڕه‌زای خوای لێبێت، كه كه‌سێك بووه سیاسه‌ت و به‌رژه‌وندی خستووه‌ته پێش دینی خوا، ئه‌وه‌ی بایه‌خی پێنه‌داوه حوكمی خوای گه‌وره بووه.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-12-27 سلێمانی
