هه‌ر كاتێك بینیت كه‌سێك یان لایه‌نێكی دیاریكراو به ناو ئیسلامه‌وه زۆر باس له زاراوه‌ی (تجدید الخطاب الدیني) ده‌كات له ئیسلامدا ، واته: نوێكردنه‌وه‌ی گوتاری ئایینی ، یان ( قراءة جدیدة للتاریخ أو النصوص)واته: تازه خوێنده‌وه‌ی مێژووی ئیسلامی یان ده‌قه‌كان ، و(مراجعات) واته: پێداچوونه‌وه‌و به‌خۆداچوونه‌وه و، ده‌ربڕینی له‌و جۆره ئه‌وه به ئاسانی ئه‌توانی ئه‌و باسه بكه‌یته پێوه‌ریك بۆ ناسینی ئه‌و كه‌س ولایه‌نه كه ڕه‌خنه‌یان له ئیسلام هه‌یه وهیچ نه‌بێت قه‌ناعه‌تیان به هه‌ندێ لایه‌نی نییه ، یان به گونجاوی نازانن بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه ، یان كار ده‌كه‌ن بۆ ناشیرینكردنی وزاڵكردنی بیروبۆچوونێكی تر به سه‌ریدا ،چونكه ئه‌وانه‌ی كار بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌كه‌ن هه‌موویان هاوشێوه‌ی یه‌كتر نین ، هه‌ندێكیان ناحه‌زن و هه‌ندیكیان له شارستانی ئه‌وروپادا تواونه‌ته‌وه و هه‌ندێكیان وه‌كو تووتین ! یان بێ ئاگا و جێبه‌جێكاری به‌رنامه‌ی كه‌سانێكی ترن به هۆكاری جیا جیا، به پێداچوونه‌وه‌یه‌كی مێژوو و ژیاننامه‌ی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه ئه‌و دروشمانه‌یان به‌رزكردووه‌ته‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه زۆربه‌ی ئه‌وانه سه‌ره‌ڕای ڕواڵه‌تی بانگه‌شه‌كه‌یان نیازیان چاكسازی نه‌بووه ، به‌ڵكو ڕۆڵی ڕوخاندن و ناشیرینكردن وسه‌پاندنی چه‌مك و تێگه‌یشتنی تر بوووه به‌سه‌ر چه‌مك و تێگه‌یشتنی ئیسلامدا بۆ مرۆڤ و ژیان و گه‌ردوون دینداری و پێناسه‌كانی تر، له زنجیره‌ی بیانناسه هه‌وڵمداوه -و هه‌وڵ ده‌ده‌م- هه‌ندێ له خاوه‌نی ئه‌و دروشمانه بناسێنم.
إحسان برهان ا‌لدین
2015-7-3 سلێمانی