داودى كوڕی عه‌لی ناسراو به داود الظاهري ، یه‌كێك بوو له پێشه‌وایانی ئیسلام و له لایه‌ن پێشه‌وا گه‌وره‌كانیشه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕێڕه‌وه‌ی له تێگه‌یشتنی فیقهدا هه‌یبوو زۆر ستایش كراوه ،الذهبي ڕحمه‌تی خوای لێبێت له السير 13/97 ده‌ڵێت: الإِمَامُ، البَحْرُ، الحَافِظُ، العَلاَّمَةُ، عَالِمُ الوَقْتِ، أَبُو سُلَيْمَانَ البَغْدَادِيُّ، المَعْرُوْفُ بِالأَصْبَهَانِيِّ، مَوْلَى أَمِيْرِ المُؤْمِنِيْنَ المَهْدِيِّ، رَئِيْسُ أَهْلِ الظَّاهِرِ.مَوْلِدُهُ: سَنَةَ مائَتَيْنِ. هه‌روه‌ها ( أَبُو بَكْرٍ الخَطِيْبُ) وتوویه‌تی: صَنَّفَ الكُتُبَ، وَكَانَ إِمَاماً وَرِعاً نَاسِكاً زَاهِداً.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاتێك كه‌وته بیدعه‌ی خه‌لقی قورئان و وتی: (القرآ‌ن محدث) و دوای ئه‌وه ویستی چاوی به پێشه‌وا ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌مبه‌ل بكه‌وێت ، ئه‌و ڕازی نه‌بوو به بینینی داود و فه‌رمووی هه‌رگیز ڕێگه‌ی ناده‌م بمبینێ ، ته‌نانه‌ت صالح ی كوڕی پێشه‌وا ئه‌حمه‌د كه هاوڕێی داود بوو زۆر هه‌وڵی له گه‌ڵ باوكی دا و وتی ئه‌و نكۆڵی له‌وه ده‌كات ئه‌و قسه‌ی كردبێت ، ئه‌و هه‌ر ڕازی نه‌بوو ووتی من نامه‌وێ موبته‌دیعی وا ببینینم.شایانی باسه كه هه‌ندێ له زانایان به‌رگری له داود ده‌كه‌ن له‌و باره‌وه كه مه‌به‌ستی ئه‌وه نه‌بووه و ته‌نانه‌ت پێشه‌وا بوخاری وته‌یه‌كی له‌و جۆره‌ی هه‌یه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دڵنیا بوونه مه‌به‌ستی ئه‌وه نه‌بووه ره‌خنه‌یان لێ نه‌گرتووه.
إحسان برهان ا‌لدین
2015-8-13 سلێمانی