الجمعة , سبتمبر 22 2023
سه‌ره‌تا / به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ / سوننه‌ت به‌ درێژایی سه‌ده‌كان پارێزراوه‌

سوننه‌ت به‌ درێژایی سه‌ده‌كان پارێزراوه‌

هاوه‌ڵان ڕه‌زای خوایان لێبێت سوننه‌تی قه‌ولی و فیعلی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) یان به‌ تابعییه‌كانی دوای خۆیان گه‌یاند ،ئه‌وانیش به‌وانه‌ی دوای خۆیان ، زانایانیش نه‌وه‌ له‌دوای نه‌وه‌ و له‌ نێو كتێبه‌كانیاندا بۆیان پاراستین تاكو گه‌یشته‌ خۆمان به‌سه‌دان و هه‌زاران ڕێگا ، چۆن قورئان پارێزرا ئاوها كتێبه‌كانی فه‌رمووده‌ش پارێزراو خزمه‌تكرا و به‌هه‌زاران زانای مه‌زن ژیانی خۆیان له‌ پێناویدا ته‌واو كرد و ئه‌م په‌یامه‌یان به‌ ڕێزو شكۆو ڕه‌چاوكردنی پێوه‌ری زانستی متمانه‌ پێكراو وه‌كو ئه‌مانه‌ت به‌ ئێمه‌ گه‌یاند ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوننه‌تیش وه‌حیه‌ و لای په‌روه‌ردگاره‌وه‌ هاتووه‌:(وما ینطق عن الهوی إن هو إلا وحي یوحی) بۆیه‌ پارێزگاریكردنی به‌شێك بوو له‌ پارێزگاریكردنی قورئانی پیرۆز : ( إنا نحن نزلنا الذكر وإنا له لحافظون) نیعمه‌تی خوایه‌ موسوڵمان سنگی ساغ و سه‌لامه‌ت و پاراو بێت له‌ بیدعه‌و گومانی دڵڕه‌شكه‌ر والحمدلله علی نعمة السنة.

إحسان برهان الدین
2015-3-7 سلێمانی

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *