ئه‌گه‌ر ته‌نها پشت به قورئان ببه‌ستیت و باوه‌ڕت به سوننه‌ت نه‌بێت ، زه‌حمه‌ت نه‌بێت:
1- چۆن وبه چی شیوازیك نوێژ ئه‌كه‌یت؟ فه‌رزه‌كان وسونه‌ته‌كان چه‌ند ڕكات بن وچی بڵێین له ركوع وسجود ،وچی له‌به‌ر بكه‌ین ؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ر به ڕووتی – بۆنموونه- نوێژ بكات له چی سوره‌تێكی قورئاندا هاتووه ئه‌و كاره قه‌ده‌غه بكات، ئه‌ی ڕۆژوو چۆن ئه‌گریت ؟ورده‌كارییه‌كانی ڕۆژوو به چی ئه‌شكێ چی ڕێگه پێدراوه ، ئه‌ی زه‌كات چه‌ند ده‌رئه‌كه‌یت و زه‌كاتی ئاژه‌ڵ وڕووه‌ك و ماڵی بازركانی چۆن ده‌رئه‌كه‌یت ، ئه‌ی حه‌جی ماڵی خوا چۆن ئه‌كه‌یت ، ته‌واف ومانه‌وه له مینا وڕاوهستان له‌عه‌ره‌فه وڕه‌جم كردنی شه‌یتان و قوربانی سه‌ربڕین ….به‌خوا كاكه تازووه ته‌وبه بكه‌یت باشتره دینداری به بێ فه‌رمووده‌كان نه‌ك هه‌ر تام وچێژێكی نییه و بهڵكومهحاڵه ولادانه له ڕێگه‌ی ڕاستی شه‌ریعه‌ت كه هه‌زار ه چوار سه‌د ساڵ زیاتره موسوڵمانان له سه‌ری ئه‌و ڕاسته شه‌قامه ڕێئهكهن و خۆیان خستووه‌ت نێوپاراوترین كاروانی مرۆڤایه‌تی كه به جوانی شكۆداری به‌ره‌و لای په‌روه‌ردگار هه‌نگاو ده‌نێن. به پێی كات وتوانا پرسیاری تریشم لێتان هه‌یه.
إحسان برهان ا‌لدین
20105 -9-3 سلێمانی